پلاتفۆڕمی فێرکاری تی ئەکادیمیا :: Tacademia یەکێکە لە بەرهەمە ناوازەکانی ستافەکەمان کە بە شێوەیەکی نوێی سەردەمیانە و دیزاینێکی ناوازە دروست کراوە، ئەم پلاتفۆڕمە زمانی سەرەکی کوردی لەسەر جێگیر کراوە هەروەها دەتوانرێت هەر زمانێکی بۆ زیاد بکرێت لەسەر خواست و هەروەها پێک هاتووە لە چەند پەڕەیەک لەوانە پەڕەکانی سەرەکی ، خۆتۆمارکردن و چوونە ژوورەوە، کۆرسەکان، ، و ڕێنمای بەشداریکردنی کۆرسەکان و دەربارەی ئێمە. ئامانجی تی ئەکادیمیا لە دروستکردنی ئەم پلاتفۆڕمە خزمەتکردنی فێرخوازانە بە دانانی کۆرسی هەمە چەشن لە بوارە جیا جیا کاندا بە زمانی شیرینی کوردی.
* کۆرس وتنەوە لەلایەن زیاد لە یەک وانەبێژ
* خوێندنی وانەی زنجیرەی
* سنوردارکردنی چوونەژوورەوەی فێرخواز لەسەر ئامێرە جیاوازەکان
* دروستکردنی بڕوانامە بۆ خوێندکاران
* بەشی پرسیار و وەڵام
* هەژماری فێرخواز
* ئەدمین و وانەبێژ دەتوانن سەیری کۆرسەکانی خۆیان بکەن
* هەژماری وانەبێژ
* پیشاندانی وانەی پێشوەختەی کۆرس
* سیستمی خۆتۆمارکردن و چوونەژوورەوە
* ئەدمین دەتوانێت لە هەر دۆخێکدا هەر بەشداربوویەک بە هەر هۆکارێک لە کۆرسەکە بکاتە دەرەوە
* زانیاری ڕاستەوخۆ دەربارەی بەشداربووان و کۆەسەکان هتد...
* ئەدمین ڕێپێدان یان ڕێگرتن ئەنجام دەدات بۆ فێرخواز یاخود وانەبێژ
* پشتگیری کردن لە ( یوتیوب ، ڤیمیۆ ، هۆستی خۆت هتد..)
* فێرخواز لە کوێدا وەستا لەوێوە دەست بە وانەکانی دەکاتەوە.
* دەتوانیت داواکری بوون بە وانەبێژ پێشکەش بکەیت
* گەڕان بۆ کۆرس
* هەڵسەنگاندنی کۆرس
* پرسیار و وەڵام دەربارەی کۆرس و وانەکان
* تاقیکردنەوەی کۆرس
* پارەدانی ئۆنلاین (یاخود پارەدانی جزدانی تایبەت بە سیستەم)
* دروستکردنی کوپۆن
ئەم تایبەتمەندیانە و چەندین تایبەتمەندی دیکەی ناوازە کە هەم لایەن فێرخواز و وانەبێژ لێیان سوودمەند دەبن