پلاتفۆڕم و سیستمی ڕیزبەندی کردنی ئاسانا ١٢ یەکێکە لە بەرهەمە ناوازەکانی ستافەکەمان کە بە شێوەیەکی نوێی سەردەمیانە و دیزاینێکی ناوازە دروست کراوە، ئەم پلاتفۆڕمە زمانی سەرەکی کوردی لەسەر جێگیر کراوە و هەروەها پێک هاتووە لە چەند پەڕەیەک لەوانە پەڕەکانی ماڵەوە ، تایبەتمەندی، ستاف، سیستەمەکان، بەشی هەژمار و خۆتۆمارکردن و ئۆفەر،هەوڵ و پەیوەندی. ئامانجی ئاسانا ١٢ لە دروستکردنی ئەم سیستەمە خزمەتکردنی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ١٢یە بە ڕاوێژکاری پێکردنیان و ڕیزبەندیکردن بۆیان لەسەر ئەنجامەکانی نمڕەی ساڵانی ڕابردوو تاکو هاوکاری خوێنکاران بکەن لە هەڵبژاردنی بەش و کۆلێجی دڵخوازی خۆیان.
* ڕیزبەندی کردنی ئۆتۆماتیکی: ڕیزبەندی بەشەکانی زانکۆلاین بەپێی کۆنمرەی ساڵی ڕابردوو کە 60 بەش بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دیاری دەکات و پاشان خوێندکاران دەتوانن ئەو کۆلێژ و پەیمانگا و پارێزگایانە لابدەن کە ویستیان نیە بۆی بچن. وە هەروەها دەتوانن بەئارەزووی خۆیان گۆڕانکاری دیکە لە ڕیزبەندییەکەیاندا ئەنجام بدەن و بەشی دیکە کە ئارەزووی دەکەن بۆ زیاد بکەن.
* هەژمارکردنی ئۆتۆماتیکی: هەژمارکردنی ئۆتۆماتیکی نمرەی خوێندکار لەگەڵ نمرەی پۆلی (١٠ و ١١) کە تەنها لە کاتی زیادکردنی نمرەکەیدا بۆی ئەژمار دەکرێت
* وانەی کوردی یان عەرەبی: لابردنی نمرەی وانەی کوردی یان عەرەبی یان هەردووکیان گەر نمرەکەت پێی زیاد بوو بۆ کۆلێژەکانی پزیشکی، ئەندازیاری، زانست
* هەڵسەنگاندنی کەسێتی (Personality Test) بەشی گرنگی سایتەکەمان تاقیکردنەوەیەکی تێدایە کە چەند پرسیارێک لە خوێندکاران دەکرێت و دواتر بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و زانستیانە چەند بەشێک لەسەر پێوەری وەڵامەکانت دیاری دەکات کە تۆی خوێندکار ئارەزوو و خواستی هەیە بۆ ئەو بەشانە