×
هۆستەکان کامانەن و کامەیان باشترینە بۆ پڕۆژەکەم؟

هۆستەکان کامانەن و کامەیان باشترینە بۆ پڕۆژەکەم؟

هۆست وەک ماڵێک وایە بۆ وێبسایت یاخود پلاتفۆڕمەکەت، پڕۆسەی هۆستینگ(Hosting) واتە دابەشکردنی قەبارەی سێرڤەرە کە لەو ڕێیەوە بەکارهێنەری هۆست دەتوانیت وێبسایت یاخوود پلاتفۆڕمەکەی هەڵبگرێت، بەڕێوەی ببات  یاخود گواستەوەی زانیاریەکانی تێدا ئەنجام بدات.



جۆرەکانی هۆستینگ چین و کامیان بۆ دۆخی ئێستام دەگونجێت؟

لێرەدا چەند جۆرێکی جیاوازی هۆستینگ هەن کە بۆ چەندین وێبسایت و پلاتفۆڕمی جیاواز و بازاڕی ئۆنلاینەکان بە پێی پێویستیان هەڵیان دەبژێرین، هەروەها هەڵبژاردنی هۆست بە پێی جۆرەکانیان بۆ خۆیان کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەرخێرای، چوستی، پارێزراوی(Security)،گونجاوی و بەڕێوەبردنی پلاتفۆڕمەکەت دروست دەکات، هەر لەبەر ئەم هۆکارانەیە کە پێویستە شارەزاییەکی تەواومان هەبێت لەسەر سەرجەم جۆرە جیاوازەکانی هۆستینگ پێش ئەوەی هەڵیانبژێرین و بیانکڕین، لێرەدا بە نموونە باسی هەڵبژاردنی هۆست دەکەین بۆ ۆلاتفۆڕمەکەمان ئەگەر وۆردپرێس بوو، لە خوارە جۆرەکانی هۆستینگ سوود و زیانەکانیان دەخەینە ڕوو.



  • هۆستی هاوبەش (Shared Hosting)

لەم جۆرەدا چەند وێبسایت یاخود پلاتفۆڕمێک بەکاردێن لەسەر یەک سێرڤەر هۆست،واتە ئەو وێبسایتە یاخوود پلاتفۆڕمەی تۆ کاری پێدەکەیت سەرچاوەکانی وەک (ڕام ، پڕۆسێسەر،کۆگا (Storage))ەکانی هاوبەشی پێکراوە لەگەڵ پلاتفۆڕم و وێبسایتەکانی دیکەدا، بە نموونەیەک سادەی بکەینەوە بەم شێوازەیە تۆ لە هۆتێلێکدا ژوورێکت بە کرێ گرتووە بۆ خۆت کە تێیدا دەمێنیتەوە وەک ئەو کەسانەی دیکە کە ژوورەکانی دیکەیان گرتووە کەس ناچێتە ژووری کەسی دیکەوە، بەڵام لەڕووی سەرچاوەکانی وەک ئاو، کارەبا، چێشتخانە و پارکەکەوە سەرجەمیان هاوبەشن لە بەکارهێنانیاندا.


چ کاتێک ئەم جۆرە هۆستە بەکاربهێنم؟

لەم حاڵەتانەدا لەسەر تۆ پێویستە ئەم هۆستە بەکاربهێنیت:

  • ئەگەر ئاستت سەرەتایە و پلاتفۆڕ یاخوود وێبسایتێکی بچووکت هەیە

  • ئەگەر دەتەوێت کارەکانت بە ئاسانی بەرە پێشەوە بڕوات لە بابەتی دابەزاند و جێگیرکردن و کێشەی تەکنیکی زۆرت ڕووبەڕوو نەبێتەوە

  • ئەگەر بودجەی تەرخانکراوی وێبسایتەکەت کەمە و ناتەوێت بڕە پارەیەکی زۆری تێدا خەرج بکەیت

  • ئەگەر پێشبینی کەمتر لە ٢٠،٠٠٠ سەردانیکەر بۆ پڕۆژەکەت دەکەیت بۆ هەر مانگێک


باشە لاوازییەکانی ئەم هۆستە چین؟

لەگەڵ کەمی نرخ و بەهاکەیدا کۆمەڵێک خالی لاواز یاخود خاڵی نەرێی بوونیان هەیە کە ئەمانەن

  • لە ڕووی وەڵامدانە و گەڕاندنەوەی پلاتفۆڕم یاخوود وێبسایتدا هێواشەو کەمێک کاتی پێویستە

  • کاریگەری لەسەر چوستی و خێرای پلاتفۆڕمەکەت دروست دەبێت بەهۆی وێبسایتەکانی دیکە کە  هاوبەشن و لەسەر هەمان سێرڤەرن لە زیادە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی وەک (ڕام، پڕۆسێسەر، کۆگا (Storage))

  • پلاتفۆڕم یاخود وێبسایتەکەت ناتوانێت گۆڕانکارییە گەورەکان جێبەجێ بکات بەهۆی بوونی ترافیکەوە

  • ناتوانیت ڕێکخستن و کۆنتڕۆڵی سێرڤەر بکەیت


کێ ئەم هۆستە بەکار دەهێنێت یاخود بۆ کێ باشە؟

  • وێبسایتە پۆرتفۆیلۆکان بۆ ئەوانەی نمایشی توانا و کارەکانی خۆیان دەکەن

  • وێبسایتە هەواڵیەکان

  • بزنسە بچووکەکان کە سەردانیکەرەکانین زۆر نین لە سەرەتادا


باشە لە کوێ ئەم هۆستەم دەست دەکەوێت؟

لە کاتی بوونی هەر پرسیارێک و کێشەیەک دەتوانیت پەیوەندی بە تیمی ڕاوێژکاری Sparkle Tech بکەیت بە مەبەستی هەڵبژاردنی باشترین هۆست پێدانی ڕێنمای لەسەریان بۆ بزنسەکەت و بۆ پڕۆژەکەت.


  • هۆستی تایبەت (Dedicated Host)

لەم جۆرە هۆستەدا سێرڤەرێکی تایبەت بۆ وێبسایتەکەت جیاکراوەتەوە، بە پێچەوانە لەگەڵ (هۆستی هاوبەش Shared Host) پلاتفۆڕم یاخود وێبسایتەکەت دەتوانێت بەتەواوەتی سوودمەند بێت لە بەکارهێنای سەرچاوەکان وەک (ڕام ، پڕۆسێسەر، کۆگا(Storage))، بە نموونەیەکی سادەش ئەمە شی بکەینەوە بەم جۆرەیە لەم جۆرەدا وەک ئەوە وایە کە بۆ خۆت خانویەکی تایبەتت هەبێت، سەربەستیت لە بەکارهێنانی سەرچاوەکانیدا، و بەکارهێنانی پارک یاخوود ڕەنگکردنی خانوەکە یان هەرچۆنێک کە خۆت پێت خۆشە لە بەکارهێنانی.


باشە ئەی چ کاتێک ئەم جۆرە هۆستە بەکاربهێنم؟

لەم حاڵەتانەدا لەسەر تۆ پێویستە ئەم هۆستە بەکاربهێنیت:

  • ئەگەر هاتوو پڕۆژەکەت یاخود وێبسایتەکەت ترافیکێکی زۆری لەسەر بوو واتە ڕێژەی سەردانیکەران زیاتر بوو لە ١٠٠،٠٠٠ کەس بۆ مانگێک

  • ئەگەر پڕۆژە یاخوود وێبسایتەکەت داتا و زانیاری هەستیاری تێدابوو وەک داتای دارای و بڕی پارە و ئەو بابەتانەی کە پێویستیان بە پارێزراو بوونێکی بەرز هەیە واتە (High Security Level)

  • ئەگەر دەتەوێت بابەتی ڕێکخستن و کۆنتڕۆڵکردنی تەکنیکی پلاتفۆڕمەکە لەلایەن خۆتەوە ئەنجام بدرێت.

  • ئەگەر دەتەوێت پلاتفۆڕمەکەت یاخود وێبسایتەکەت بەشێوازێکی خێرا لۆد بکرێت و بەکارهێنەر بە شێوازێکی خێرا سوود لە پلاتفۆڕم و پڕۆژەکەت ببینێت.


زۆر باشەی ئایا ئەم هۆستەش وەک ئەوەی پێشوو خاڵی لاوازی هەیە ئەگەر هەیەتی چین؟

بەڵێ بە دڵنیایەوە هیچ شتێک نییە کە خاڵی بەهێز و لاوازی نەبێت ئەمانەش کۆمەڵێکن لە و خاڵە لاوازانەی کە لەم هۆستەدا هەن

  •  هۆستی تایبەت لە ڕووی نرخەوە بە بەراورد بە هۆستی هاوبەش نرخەکەی زۆرە کولفەی زیاترە

  • هەروەها پێویستە کەسی بەکارهێنەر شارەزاییەکی باشی تەکنیکی بەکارهێنانی هەبێت.

  • پێویستە کەسێکی تایبەت هەبێت بە بەڕێوەبردن و دووبارە چاککردنەوە سیستەم و کێشەکان.


ئەی باشە ئەمەیان بۆ کێ باشە؟

  • بازاڕە گەورەکانی ئۆنلاین یاخود E-Commerce پلاتفۆڕمەکان وەک ئەمەزۆن

  • پلاتفۆڕمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک یوتیوب.

  • هەروەها ئەو پلاتفۆڕمە ئاڵۆزانەی کە سەردانیکەریان زۆرە هاتووچۆ تیایاندا زۆرە


زۆر باشە ئەی ئایا بۆ هەڵبژاردنی ئەمەش دەتوانم ڕاوێژتان لەگەڵ بکەن؟

بەڵێ بە دڵنیاییەوە لە کاتی بوونی هەر پرسیارێک و کێشەیەک دەتوانیت پەیوەندی بە تیمی ڕاوێژکاری Sparkle Tech بکەیت بە مەبەستی هەڵبژاردنی باشترین هۆست پێدانی ڕێنمای لەسەریان بۆ بزنسەکەت و بۆ پڕۆژەکەت.


  • هۆستی ئامادەکراو (Managed Host)

ئێستا بە تەواوی ئێمە لە هەردوو هۆستی هاوبەش و تایبەت تێگەیشتووین کەم تا زۆر زانیاریمان هەیە لەسەری. هەر بۆیە ئەم دوو هۆستە دەدکرێت ئامادەکراوبن (Managed) یاخود ئامادە نەکراو (Unmanaged) عادەتەن ئەو هۆستانەی کە دەفرۆشرێن ئامادەکراو نین، واتە سەرەتا کە تۆ دەیانکڕیت سەرجەم بەرپرسیاریەتی خێرای و چوستی و پارێزراوی وێبسایتەکە دەکەوێتە ئەستۆی خۆت.

لەلایەکی ترەوە هۆستی ئامادەکراو هەیە کە بەتەواوی ڕێکخستن بۆ پلاتفۆڕم و وێبسایتەکەت دەکات، هەروەها کۆمەڵێ ئەرکی گرنگ جێبەجێ دەکات وەک نوێکردنەوە و لەبەرگرتنەوە (Backup) ی پڕۆژە و وێبسایتەکەت و سەرجەم داتاکان، هەروەها ئەگەر پلاتفۆڕمەکەت وۆردپرێس بوو لەم حاڵەتەدا دەتوانیت ئەو هۆستە ئامادەکراوانە بکڕیت کە تایبەتن بە وۆردپرێس کە تەنها لەڕێی یەک کلیکەوە وێبسایتەکە جێگیر دەبێت و کارا دەبێت.


چ کاتێک لەم هۆستە ئامادەکراوە سودمەند دەبم؟

  • ئەگەر ویستت وێبسایتەکەت بەشێوازێکی چوست و پارێزراو لۆد ببێت.

  • ئەگەر ویستت بە شێوەیەکی خودکارانە وێبسایتەکەت نوێکردنەوە (Update)و لەبەرگرتنەوەی(Backup) بۆ بکرێت.

  • ئەگەر ویستت پڕۆسەی (Staging) تاقیکردنەوەی گۆڕانکاریەکان و نوێکردنەوە پێش بڵاوکردنەوەی سایت ئەنجام بدەیت بە مەبەستی سەلامەتی بۆ وێبسایت.

  • ئەگەر پێویستت بە کەناڵی پشتگیری گونجاو هەیە


جوانە ئەی باشە خاڵە لاوازەکانی چین؟

  • لە ڕووی نرخەوە نرخیان زۆرترە لە هۆستە ئامادە نەکراوەکان

  • مەجالی کۆنتڕۆڵکردن لە ڕێکخستنی سێرڤەردا کەمترە

  • مەجالی کۆنتڕۆڵکردن لە ڕێکخستنی چوستیدا کەمترە


ئەی باشە ئەمەیان بۆ کێ باشە؟

ئەم جۆرەیان بۆ سەرجەم وێبسایتەکان گونجاوە هەر لە وێبسایتەکانی هەواڵەوە تا دەگاتە وێبسایت و پلاتفۆڕمە گەورەکانی بابەتی فرۆشتنی بازاڕی ئۆنڵاین


ئەی ئەمەیان چۆن ‌بکڕین 😂؟

بۆ ئەمەش هەردەتوانیت پەیوەندی بە تیمی ڕاوێژکاری Sparkle Tech بکەیت بە مەبەستی هەڵبژاردنی باشترین هۆست پێدانی ڕێنمای لەسەریان بۆ بزنسەکەت و بۆ پڕۆژەکەت.


  • هۆستەکانی دیکە

جیا لە هەردوو هۆستی هاوبەش و تایبەت لێرەدا چەند جۆرێکی دیکەی هۆستمان هەیە کە پێویستە کەم تا زۆر شارەزایان بین شتێکیان لێ بزانین کە ئەوانیش پێیان دەوترێت (VPS Hosting , Cloud Hosting) .


  • هۆستی VPS چییە؟

هۆستی VPS کە کورتکراوەی Virtual Private Server ە، دەتوانین بڵێین لە نێوان هۆستی هاوبەش و تایبەتدایە چۆن؟ سێرڤەرە سەرەکیەکە دابەش دەبێت بۆ دوو سێرڤەری ڕاستی (Virtual Server) لەم حاڵەتەدا وێبسایتەکەت دەچێتە سەر هۆستێکی تایبەت بەڵام لە بابەتی سەرچاوەکاندا هاوبەشی دەکات لەگەڵ وێبسایتەکانی تردا بەڵام بە بەراور بە هۆستی هاوبەش کەمترە.


  • ئەی باشە ئەو کڵاود هۆستینگە چییە؟

ئەم جۆرەیان پێی دەوترێتت (Hybrid Version of VPS Hosting) هەروەها یەکێکە لە تەکنەلۆجیا بەناوبانگ و نوێکان کە لەگەڵ کڵاود هۆستینگ بەکاردێت، شێوازی کارکردنەکەی بەم جۆرێکە کە دەتوانیت وێبسایت یاخود پلاتفۆڕمەکەت جێگیر بکەیت لەسەر چەند سێرڤەرێک، کە ئەمە وادەکات لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک یاخود لەکار کەوتنی سێرڤەرێک وێبسایتەکەت بە کراوەی دەمێنێتەوە، هەروەها ئەم جۆرە هۆستە دەتوانین بە ئارەزووی خۆمان سەرچاوەکانی بۆ زیاد بکەین لە هەرکاتێکدا



دەرئەنجام!

لە کۆتایدا دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئێمە ٥ جۆر هۆستمان هەیە و لە ئێستادا ئەگەر خوێنەری تەواوی بابەتە بووبیت دەتوانین بڵێین کە شارەزایەکی تا ڕادەیەک تەواوت هەیە لە هەڵبژاردنی هۆست بۆ ئەو مەبەستەی کە پێویستتە یاخود پێشنیار بۆ کەسێک بکەی لە هەڵبژاردنی، هەروەها ئەو پێنج هۆستە بریتین لە هۆستەکانی (هاوبەش ، تایبەت ، ئامادەکراو ، VPS ، Cloud ) هەروەها لەوە گەیشتین هەریەک لەم هۆستانە سوود و زیانی خۆیان یاخوود خاڵی لاواز و بەهێزی خۆیان هەیە