×
١٠ سوودی سەرەکی هەبوونی ماڵپەڕ

ئەمڕۆ هەبوونی ماڵپەڕ یاخوود وێبسایتت بۆ  کۆمپانیا هێندەی هەبوونی دوکان، ئۆفیس یان ژمارەی تەلەفۆن زۆر گرنگە. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ٦/١٠ کڕیار چاوەڕێی ئەوە دەکەن براندەکان ناوەڕۆکێکی ئۆنلاینیان هەبێت سەبارەت بە کارەکانیان. بۆچی زیاتر چاوەڕێ دەکەیت لەکاتێکدا کڕیارەکانت بەدوای تۆدا دەگەڕێن! ئەگەر خاوەنی بزنسێکیت یان بەڕێوەی دەبەیت لە کاتێکدا کە ئەو هەنگاوەی نەناوە بۆ جیهانی ئۆنلاین، لێرەدا ١٠ هۆکار دەخەینەڕوو کە وات لێدەکات پرسیار بکەیت بۆچی زووتر نەتکردووە.


1-ئامادەبوونی ئۆنلاین 24/7

هەبوونی ماڵپەڕ بەو مانایەیە کە کڕیارەکان هەمیشە دەتوانن تۆ بدۆزنەوە – لە هەر کاتێکدا، لە هەر شوێنێک. تەنانەت لە دەرەوەی کاتەکانی کارکردنیش، ماڵپەڕەکەت بەردەوامە لە دۆزینەوە و پاراستنی کڕیاری نوێ. ئاسانکاری پێشکەش بە بەکارهێنەر دەکات چونکە دەتوانن لە ئاسوودەیی ماڵەکەی خۆیاندا دەستیان بەو زانیاریانە بگات کە پێویستیانە، بەبێ هیچ فشارێکی زیادە بۆ کڕین. وەک دەزانین زۆربەی کۆمپانیاکان لەم سەردەمەدا ماڵپەڕی تایبەت بە خۆیان هەیە، و ئەگەر تۆش پەرە بە بزنسەکەت نەدەیت و بەشێوازی پێشوو مامەڵە بکەیت، هەموو چانسێک هەیە کە دەکرێت کڕیارەکانت لەدەست بدەیت بۆ ڕکابەرەکانت.

computer-desk-electronics-374074.jpg?width=500&height=333.3333333333333


2-ئاڵوگۆڕی زانیاری

لە سادەترین حاڵەتدا ماڵپەڕێک ڕێگەیەکی خێرا و ئاسان بۆ گەیاندنی زانیاری لە نێوان کڕیار و فرۆشیاردا دابین دەکات. واتە چۆن؟ تۆ دەتوانیت کاتەکانی کارکردنت، زانیارییەکانی پەیوەندیکردنت، وێنەی شوێنەکەت یان بەرهەمەکانت پیشانی کڕیار بدەیت، و  هەروەها فۆڕمی پەیوەندیکردن بەکاربهێنیت بۆ ئاسانکاری لە پرسیارکردن لەو کڕیارانەی کە کڕیارت نەبوون پێشتر یان فیدباک لە کڕیارە هەبووەکان. تەنانەت دەتوانیت ڤیدیۆی ڕێکلام و ناساندن دابنێیت بۆ ئەوەی بەڕاستی کڕیارەکانت هەست بە کاڵاکانت بکەن و کارەکەت بە شێوەیەکی کاریگەر و کەم تێچوو کڕیار پەیدا بکات. هەروەها ئەمە ڕێگەیەکی باشە بۆ بەرزکردنەوەی کەناڵەکانی سۆشیال میدیا و دروستکردنی کۆمەڵگەیەک لەگەڵ کڕیارەکانت

coffee-contact-email-4831.jpg?width=500&height=333.25


3-متمانەپێکردن

لە جیهانی مۆدێرنی ئەمڕۆدا، چاوەڕوانییەک هەیە بۆ هەر کۆمپانیایەکی بەناوبانگ کە جۆرێک لە ئامادەیی ئۆنلاینیان هەبێت. پێدەچێت کڕیارە نوێکان بێ متمانە بن بە هەر کارێک کە ژمارەی تەلەفۆن یان ناونیشانێکی دیاریکراوی نەبووبێت، هەروەها دەتوانرێت هەمان شت بگوترێ بۆ نەبوونی ماڵپەڕ و ناونیشانی ئیمەیڵ. ئەمانە ئامرازی بەسوودن بۆ هاوبەشکردنی زانیاری گرنگ دەربارەی کارەکەت لەگەڵ کڕیارەکان و وەڵامدانەوەی هەموو ئەو پرسیارانەی کە لەوانەیە هەیانبێت. لەمەش زیاتر، هەبوونی ماڵپەڕێکی کوالیتی باش و ئاسان بۆ بەکارهێنان وا لە کڕیاران دەکات هەست بە ئاسوودەیی بکەن لە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانتان، چونکە وا پێشبینی دەکەن کە گرنگیدان بە وێبسایتەکە واتای پێشکەشکردنی بەرهەمی کوالێتییە.

pexels-photo-160107.jpg?width=500&height=333.3333333333333


4-تێچوونەکان کەم دەکاتەوە

هەروەها بە سادە پیشاندانی زانیارییەکان، دەتوانیت ماڵپەڕەکەت بەکاربهێنیت بۆ فرۆشتنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان ڕاستەوخۆ بە بەکارهێنەران،هەروەها بە نەهێشتنی کۆمەڵێک ڕسومات کە لە دوکانێک یان کۆگایەک ڕێگەت پێدەدات نرخەکانت دابەزێنیت، ئەمەش ئەو پێشەنگی کێبڕکێی ڕاستەقینەیە بە کارەکەت دەبەخشێت. .

access-apple-blur-139387.jpg?width=500&height=333.46153846153845


5-فراوانبوونی بازاڕ

بەو پێیەی ماڵپەڕەکەت لە سەرانسەری جیهان بۆ هەر کەسێک بە ئاسانی دەستی پێدەگات، توانای شکاندنی بەربەستە جوگرافییەکان پێشتر وەک ئێستا هەرگیز ئاسانتر نەبووە. بەجۆرێک لە ئێستادا هەر کەسێک، لە هەر وڵاتێکەوە بێت، دەتوانێت کۆمپانیاکەتان بدۆزێتەوە و ببێتە کڕیارت.

app-apple-application-58639.jpg?width=500&height=282.3076923076923


6-تێگەیشتنەکانی بەکاربەر

ئامرازە شیکارییەکان ڕێگەت پێدەدەن بزانیت کڕیاری ئاسایی تۆ کێیە، چۆن تۆیان دۆزیوەتەوە، حەزیان لە چییە، و کارەکەت بگونجێنی بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەتەوە زۆرترین کڕین ئەنجام بدەیت. هەروەها ئەو زانیارییە جۆراوجۆرانەی کە لەبەردەستدان دەتوانن یارمەتیت بدەن باشتر تێبگەیت کە چۆن کەناڵەکانی سۆشیال میدیات کاریگەرییان لەسەر براندەکەت هەیە، تەنانەت دەتوانیت ئاگاداری کڕیارەکانت بکەیت لەسەر دەرفەتەکان بۆ گۆڕینی شوێنی کارەکەت و  کاتی کردنەوەی لقەکان، بانگەشە بۆ بەرهەمەکان

blogging-blur-business-261662.jpg?width=500&height=235.3125


7-ڕکابەرەکان بە شێوەی ئۆنلاین

ئەگەر ماڵپەڕێکت نییە ئەگەر زۆرە کە ڕکابەرەکەت ئەنجامی بدات، ئەمەش واتە تۆ بەدەستهێنانی کڕیاری نوێ لەدەست دەدەیت و ئەو دەتوانێت لە پێشەنگی مێشکیان بێت. زۆر گرنگە هیچ دەرفەتێک لەدەست نەدرێت و کێبڕکێکە بەدەست بهێنیت.

customerservice.jpg?width=500&height=296


8-خزمەتگوزاری کڕیار بە شێوەی ئۆنلاین

ماڵپەڕەکان ڕێگەیەکی ئاسانتر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ خزمەتگوزاری کڕیاران دابین دەکەن. پێشکەشکردنی وەڵامی پرسیارە باوەکان لە بەشی پرسیارە باوەکان، دەتوانیت تێچووی خزمەتگوزاری کڕیار کەم بکەیتەوە و کات و پارەی خۆت پاشەکەوت بکەیت، هەروەها زانیاری زۆر زیاتر پێشکەش بکەیت. هەروەها ئەمەش بەو مانایەیە کە کڕیارەکان دەتوانن دەستبەجێ وەڵام وەربگرن و کات پاشەکەوت دەکەن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ هاندانی پەیوەندی ئەرێنی کڕیاران. ئەمە دەتوانێت سوودێکی هەبێت بۆ تۆ، هەموو فیدباکێکی ئەرێنی دەتوانرێت لە بەشی کڕیارەکانماندان باربکرێت.

laptop.jpg?width=500&height=296


9-دەرفەتی گەشەکردن

ماڵپەڕەکان، بەگشتی، ڕێگەیەکی زۆر باشن بۆ لە دابینکردنی شوێنێک کە دەتوانرێت ئاماژە بە وەبەرهێنەرانی ئەگەری بکرێت. ئەوە نیشان دەدات کە کۆمپانیاکەتان دەربارەی چییە و چی بەدەست هێناوە و دەتوانێت لە داهاتوودا چی بەدەست بهێنێت.


10- ڕیکلامکردن

ئامرازەکانی وەک گووگڵ ئەد وۆرد یان ریکلام لە فەیسبووک هێزت پێدەبەخشن بۆ ئەوەی بە وردی و متمانەپێکراوی زۆر زیاتر بگەیتە کڕیارەکان بە بەراورد بە شێوازە تەقلیدییەکانی ریکلامی ئۆفلاین.


بەدوای ماڵپەڕێکی نوێدا دەگەڕێیت؟ ئێمە خۆشحاڵین بە یارمەتیدانت!


ئێمە پسپۆڕی وێب دیزاینین بۆیە ئەگەر دەتەوێت ماڵپەڕێک دروست بکەیت خێرا پەیوەندی بکە یان ئەم شتەی خوارەوە سکان بکە 😊